دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوە لهلایهن: - نەورۆز نیوز - بهروار: 2026-01-07 بهشی بكه لە باشووری کوردستان بابهته پهیوهندیدارهكان هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەت باڵەخانەی خزمەتگوزاری دەکەنە بنکەی سەربازی کوردانی ئێزدی: 1200 خێزانی ئێزدی لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رادەگوێزرێن و تۆپباران دەکرێن دەستەیەکی نوێ ئەکادیمیای یانەی هەولێر بەڕێوەدەبات دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوە دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوە وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاندووە کە بە زووترین کات دەست بە کارەکانی پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەکرێتەوە. ئەو ئاماژەی بەوەش کردووە: "سێ وەبەرهێنەرمان دیاریکردووە و پێشنیازیان پێشکەش کردووە و یەکێکیان هەڵدەبژێرین." دیاریکردنی سێ وەبەرهێنەر ڕۆژی پێنجشەممە 01ـی کانوونی دووەمی 2026، بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، ڕایگەیاند: "سێ وەبەرهێنەرمان دیاریکردوون و ئەوانیش پێشنیازیان پێشکەش کردووە. دوای لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن، یەکێک لە وەبەرهێنەرەکان هەڵدەبژێرین کە بتوانێت بە کواڵیتییەکی باش و لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەکە تەواو بکات." قەرەبووکردنەوەی خاوەنانی گرێبەست بەگوتەی بەرگەشت ئاکرەیی، پڕۆژەکە گەورەیە و کاتی پێویستە، بەڵام ئەوانیش هاوکار دەبن تاوەکو ئەو کەسانەی گرێبەستیان هەیە و مافیان هەیە، قەرەبوو بکرێنەوە. پێویستی بڕۆخاندنەوەی پڕۆژەکە ئەو کاتەی کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت وەستا، بەشێکی خانوو، شوقە و ڤێلاکانی تەواو ببوون و بەشێکیشیان دروست نەکرابوون. وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان گوتی: "وەبەرهێنەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن دەبێت پڕۆژەکە هەمووی بڕۆخێندرێتەوە و سەرلەنوێ دروست بکرێتەوە." دەستپێکردنەوەی کارەکان بە زووی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان جەختی کردەوە: "دوای دیاریکردنی وەبەرهێنەرێکی گونجاو، بە زووترین کات دەست بەکارەکان دەکرێت." وردەکارییەکانی پڕۆژەی دەشتی بەهەشت پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەولێر و لە 427 ڤێلا و 1,122 شوقە پێک دێت. گوژمەی پڕۆژەکە 200 ملیۆن دۆلار بوو. لە ساڵی 2010 مۆڵەتی پێدرا و دەبوو لە ساڵی 2013 تەواو بکرایە، بەڵام وەبەرهێنەرەکەی کە خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی عادل موتەحیدە بوو، کارەکەی تەواو نەکرد و جێیهێشت. سکاڵاکانی لەسەر وەبەرهێنەرەکە وەبەرهێنەری پڕۆژەی دەشتی بەهەشت، چەندین سکاڵای لە کوردستان و عێراق لەسەر تۆمار کرا. بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوە