چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە لهلایهن: - نەورۆز نیوز - بهروار: 2026-01-07 بهشی بكه لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بابهته پهیوهندیدارهكان ترەمپ: ڤەنزوێلا 50 ملیۆن بەرمیل نەوت رادەستی ئەمریکا دەکات مێرخاس دۆسکی پەیامێکی گرنگی لە راهێنەری عێراقەوە پێگەیشت گوتەبێژی UN لەبارەی گرژییەکانی حەلەب: هانی لایەنەکان دەدەین گفتوگۆ بکەن بەڕێوەبەری کشتوکاڵیی تەقتەق: بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرماوە پشوو دەبێت. چەند رۆژێکە بارستەهەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفرباڕین رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە. بڕیاری پارێزگای سنە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی و وزە، سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، بانکەکان، قوتابخانە و زانکۆکان دادەخرێن. بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، بڕیارەکە دامەزراوە فریاگوزارییەکان، فریاکەوتنی خێرا و بنکە تەندروستییەکان ناگرێتەوە. پارێزگای ئیلام هەر بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەی گەرماوە، کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ئیلام بڕیاریداوە سبەی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان و دامەزراوە حکومییەکان و بانکەکان دابخرێن. ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز و وزەیە. پارێزگای ورمێ لە پارێزگای ورمێش، سبەی جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، هەموو دامەزراوە حکومییەکان، زانکۆ، پەیمانگە و قوتابخانەکان و تەنانەت بانکەکانی پارێزگاکەش دەبنە پشوو. پارێزگای کرماشان بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاری کرماشان، جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، قوتابخانە، زانکۆ، پەیمانگەکان و دامودەزگا حکومییەکان و بانکەکانی پارێزگاکە سبەی داخراو دەبن. پارێزگای لوڕستان بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگای لوڕستانیش ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامبوونی بەفرباڕین و دابەزینی پلەی گەرما و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی، سبەی سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، بانکەکان، قوتابخانە و زانکۆکان دادەخرێن. شەپۆلی بەفرباڕین بەردەوامە لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بەفرباڕین ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. بەپێی کەشناسیی ئێران، ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە