دەستەیەکی نوێ ئەکادیمیای یانەی هەولێر بەڕێوەدەبات

له‌لایه‌ن: - نەورۆز نیوز نەورۆز نیوز - به‌روار: 2025-09-01-12:39:00 - کۆدی بابەت: 5
دەستەیەکی نوێ ئەکادیمیای یانەی هەولێر بەڕێوەدەبات
وەرزشی کوردستان

نەورۆز نیوز

یانەی هەولێر، دوو بەڕێوبەر و راهێنەرێکی نوێی بۆ ئەکادیمیای یانەکە زیادکرد و هەریەکە لە موەفەق یونس و دڵشاد ساڵح، وەک بەڕێوبەری ئەکایمیا دیارییکردن، لوقمان زەریاش وەک راهێنەر لە ئەکادیمیاکە دەستنیشان کرا. 
 
موەفەق یونس، لە ساڵی 2023 ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بوو و و لوقمان زەریاش راهێنەری تیپی میللی بووە و ئەزموونیکی زۆری لە کاری راهێنەرایەتییکردن هەیە. 
 
موەفەق یونس، بەڕێوبەری ئەکادیمیای یانەی هەولێر، بۆ نەورۆز نیوز گوتی "ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو بەچکەشێرانەی کە هەمانن لە تیپەکەدا، بڕوا بکە ئەو بەهرەیەی لەو یاریزانانەدا هەیە، دەتوانین بڵێین لە داهاتوودا سەرپەرشتی یانەکەمان دەکەن و دەکرێت لە هەموو ئاستەکاندا پشتییان پێ ببەسترێت، تەنیا پێویستیان بە رێکخستن هەیە، من و مامۆستا دڵشادیش هەوڵدەدەین ئەم ئەرکە بەباشی لەئەستۆ بگرین". 
 
لوقمان زەریا، راهێنەری نوێی ئەکادمیاکە دڵخۆشیی خۆی بەبوون بە راهێنەری ئەکادیمیاکە دەربڕی و لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "ئەرکێکی نوێیە و زۆر دڵخۆشم کە وەک راهێنەری ئەکادیمیا هەڵبژێردراوم و هەوڵ دەدەین هاوکاری یاریزانەکان بکەین، خواستێکی زۆر لەسەر ئەکادیمیاکەمانە و بەهەموو توانایەکەوە هەوڵدەدەین ئامادەیان بکەین بۆ ئاستی تەمەنە جیاوازەکان". 
 
یانەی هەولێر، خاوەن سەتان فێرخوازە لە ئەکادیمیاکەی و هەشت راهێنەر ئەم ئەکادیمییە بەڕێوەدەبەن. 



7 بینین