نەورۆز نیوز
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، یەکێک لەو هەنگاوانەی رۆڵی لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت، کۆبوونەوەی لیژنەکەی پەرلەمانە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان. ئاماژە بەوەش دەکات: ''ئەگەر لە تورکیا ئاشتی بەرقەرار بکەین، ئەو ئاشتییە دەگوازینەوە بۆ رۆژئاڤا و سووریاش''.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025 لە گوتارێکیدا لە ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەدەن و گوتیشی: ''بۆ بنیاتنانی دیموکراسی لەم وڵاتە، دەبێت زیاتر لەوەی ئێستا رێکخراوتر بین."
سەبارەت بە کاریگەریی رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە لیژنەکەی پەرلەمان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد: ''یەکێک لە هەنگاوە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کە کێشەیەکی سەت ساڵەیە، کۆبوونەوەی لیژنەکەیە لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان''..
هاتیمئۆغوڵڵاری، چەکدانانە سیمبوولییەکەی 30 گەریلاکەی پەکەکەی بە هەلێکی مێژوویی وەسف کرد و گوتی، "بۆ ئەوەی پرۆسەی چەکدانان بەشێوەیەکی دروست بەردەوام بێت پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی بۆ چارەنووسی گەریلاکانی پەکەکە بنێت."
بە گوتەی هاوسەرۆکی دەم پارتی، سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا کاریگەریی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریاش دەبێت. گوتیشی: ''ئەگەر لە تورکیا ئاشتی بەدیبهێنین، ئەو ئاشییە دەگوازینەوە بۆ رۆژئاڤا و سووریاش."
7 بینین